پۆڵادى برایى و 10 کەسى تر لە دەستگیرکراوانى لالەزار

لاهور شێخ جەنگى دادگایى دەکرێت

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

بڕیارە کاتژمێر 10ـى ئەمڕۆ پێشنجەشممە 14.5.2026، پڕۆسەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 تۆمەتباری دیکە لە دادگای سلێمانی دەستپێبکات.

دۆسیەی دادگاییکردنەکە پەیوەستە بە “رووداوەکانی لالەزار و ئەمڕۆ دووەم دانیشتنى دادگایى بەڕێوە دەچێت، ئەوەش دواى ئەوەى رۆژى 7.5.2026، یەکەم دانیشتن بەڕێوەچوو.

لە بەیانیی ئەمڕۆوە هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری دادگای سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە و رێکارەکان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە توندکراونەتەوە.

لە رۆژى 7.5.2026 کە یەکەم دانیشتنى دادگاییکردنەکە بەڕێوەچوو، بەوتەى داتا تەقیەدین یەکێک لە ئەندامانى تیمى پارێزەرى لاهور شێخ جەنگى کە بۆ 964 قسەى کرد نە سکاڵاکار و نە پارێزەرى سکاڵاکار ئامادە نەبوون، بەڵام وتەى سکاڵاکار خوێندرایەوە.
ئاشکراشى کرد، تۆمەتباران ئامادەکران و دەستکرا بە خوێندنەوەى پەراوى لێکۆڵینەوەى وتەى تۆمەتباران، بەڵام لەبەر زۆرى پەراوەکان هەمووى نەخوێندرایەوە و دادگاییکردنەکە دواخرا بۆ 14.5.2026.

پێداچوونەوە :وریا