ئامادەکردنی پسوڵەی کارەبا
تیمەکان شە و رۆژ ئامادەی دەکەن
مانگانە پسوڵەی کارەبا دەگەیەنرێتە دەستتان
ئەحمەد مستەفا
کارەبای سلێمانی، وێنەی تیمەکانی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ، مانگانە پسوڵەی کارەبا لە وادەی خۆی دابەش دەکرێت، ئەوە نەما دوو مانگ و سێ مانگی پێ بچێت.
بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و بەدەمەوەچوونی پێویستییەکانی هاوڵاتیان، تیمی هاوبەشی بەشی فرۆشتنی وزەو کەرتەکانی دابەشکردنی پسوڵەی کارەبا لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لەبەشی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە ئەرکدان.
کارەبای سلێمانی دەڵێ، لە دوو رۆژی رابردوودا تا درەنگانی شەو بەردەوام بوون لە کارکردن، لە پێناو چاپکردن و گەیاندنی پسوڵەی کارەبا بە دەستی هاوڵاتیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.
وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ هەینی 5.6.2026 باسی کردوە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە هەوڵ دەدرێت کە لەمەودوا مانگانە پسوڵەی کارەبا بکاتە دەست هاوبەشانەی کارەبا .
