چی روویدا؟

ترەمپ بەدوای دانوستانەوەیە و ناتانیاهۆش هەڕەشە دەکات

توانا نەقی

هەرچەندە قسەکان زۆر دژ بەیەکن لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڵام ترەمپ هەر ئومێدی هەیە بەرێکەوتن و لەولاشەوە ناتانیاهۆ هەڕەشەی قورس دەکات، لەلای خۆشمان و عێراق هەواڵی باش هەیە بە پوختی بۆتان دانراون کەمێک کاتی بدەنێ و ئاگاداری ورد و درشت بە.

– ترەمپ: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و ئەوەش وایکردووە ئەگەری پێشکەوتنی ئەو دانوستانانە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە زۆر زیاتر پێشبکەوێت.

– سکای نیوز دەڵێت: دۆناڵد ترەمپ هێڵی سوور بۆ گەڕانەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران دادەنێت.

– سی ئێن ئێن: ترەمپ بە راوێژکارەکانی وتووە کە هیچ رێککەوتنێک واژۆ ناکات کە ئەمریکا پارەی راستەوخۆ بۆ ئێران دابین بکات.

– دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی کوەیت ساتی هێرشی ئێرانی بۆسەر فڕۆکە خانەکە بڵاوکردەوە و بە شێوازێک لێی دەدەات کە یەک پارچە دەبێت بە ئاگر.

– ناتانیاهۆ: بڕیاردان بۆ ترەمپ جێدەهێڵین، ئەگەر ناچار بین پەنا بۆ پەرەسەندنی سەربازی ببەین، هەروەها هاوکاری گەلی ئێران دەکەین بۆ رووخانی رژێم

-ناتانیاهۆ؛ هێزەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئامادەن بۆ جووڵە لە ئێران ئەگەر پێویست بکات، بابەتەکە لەگەڵ ئێراندا هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بەڵام پێگەی ئێرانییەکان لاوازتر بووە.

ئیسرائیل: ئێمە سەرکەوتوو بووین لە دواخستنی هەڕەشە ئەتۆمی و موشەکییەکانی ئێران لانیکەم بۆ چەند ساڵێک.

– بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەریتانی لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد.

فۆکس نیوز: لە زاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە، بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنی کاریگەری لەسەر پلانەکانی مەشقی سەربازی هەبووە.

ئەمەش کۆمەڵە هەواڵێکی عێڕا و کوردساتنە هەر بیزانن بە خێرایی:

– بارەگای بارزانی: چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.

– عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بەنگین رێکانی وەک سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی دەستنیشان بکات.

– نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هەموو پێداویستییەکان دابین بکرێن بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی کارکردنی ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی کە لە هەرێم کاردەکەن و لە ئەمڕۆوە دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.

– بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، پێویستی بە شۆفێرێکە کە خاوەن (مینى پاس)ـى خۆی بێت. مانگانەش 975 هەزار دینار موچەکەى دەبێت.

– کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی بڕیارەکانی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، دەستەکە دەیەوێت بە بیانووی نادروست و بەشێوەیەکی نایاسایی کۆمپانیاکە لە بازاڕی کارکردن دووربخاتەوە،