کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتوو

لە گەرمیان چلەى هاوینە؛ گەرما تا 42 پلەى سیلیزى بەرز دەبێتەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی  پلەکانی گەرما دەکات، بەجۆرێک لە ناوچەی گەرمیان دەگاتە 42 پلەی سیلیزی.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 تا 3 پلە بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان 10 بۆ 15 کم لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت بۆ 15 تا 25 کم لە کاتژمێرێکدا.

بۆ سبەی چوارشەممە 3-6-2026، ئاسمان بە ساماڵ و پەڵە هەوری دەمێنێتەوە، ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەشی لەسەرخۆ (10-15 کم/ک) دەبێت.

کەشناسی رایگەیاندووە کە سبەی پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

خشتەی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شار و ناوچەکانی هەرێم (ئەمڕۆ و سبەی):
هەولێر: ئەمڕۆ 35 پلە – سبەی 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: ئەمڕۆ 33 پلە – سبەی 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: ئەمڕۆ 34 پلە – سبەی 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 36 پلە – سبەی 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک: ئەمڕۆ 37 پلە – سبەی 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: ئەمڕۆ 41 پلە – سبەی 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 35 پلە – سبەی 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: ئەمڕۆ 35 پلە – سبەی 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: ئەمڕۆ 31 پلە – سبەی 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 24 پلە – سبەی 25 پلەی سیلیزی