دەتوانن خانوو دروست بکەن

کێشەی زەوییەکانی گردجووتیار لە هەولێر چارەسەرکرا “شارەوانی راسپێردرا”

فەرهاد حەسەن

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رەزامەندی کۆتایی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی گردجووتیار راگەیاند، لەمەودوا خاوەن زەوییەکان دەتوانن مۆڵەتی فەرمیی خانوو وەربگرن و دەست بە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان بکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی شارەوانی، لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەندازیار و پارێزگاری هەولێر  سەرۆکایەتی شارەوانی راسپێردرا بە زووترین کات رێکارەکانی دانانی سەرە بلۆک و پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بۆ گەڕەکی گردجوتیار دەستپێبکات .

ئەم بڕیارە کۆتایی بە چاوەڕوانی چەندین ساڵەی هاوڵاتیانی سنوورەکە دەهێنێت و کێشەی یاسایی زەوییەکانیان چارەسەر دەکات، هاوکات، رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بووژانەوەی ناوچەکە و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا.