لە پێنجشەممەوە دابەش دەکرێت

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و رۆژی پێنجشەممە، 4.6.2026 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

به‌پێی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە؛ بۆ ئەم مەبەستە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2014 پاره‌ ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و هێزانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا رێكخراون، پێشتر و له‌كاتی قه‌یرانی داراییدا پاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانان وه‌ك موچه‌ ده‌درایه‌ لیوا هاوبه‌شه‌كان، به‌ڵام له‌ ئێستادا وه‌ك هاوكاری مانگانه‌ ده‌درێته‌ ئه‌و لیوایانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا رێكخراون.