لە 24 کاژێری رابردوودا روویداوە
باس لە کەوتنەخوارەوەی موشەکی ئێرانی لە کوێت دەکرێت و چەند ئەمریکییەکیش بریندارن
فەرهاد حەسەن
بەپێی راپۆرتێک، کە ئەمڕۆ شەممە پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە بنکەیەکی ئاسمانی لە کوێت، چەند ئەمریکییەک بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم زانیاریەی بە پێگەکە داوە بەلام ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە و دەڵێت “سیستمی بەرگری ئاسمانی کوێت موشەکێکی ئێرانی لە جۆری فاتح-110 ی تێکشکاندووە، بەڵام پاشماوەی موشەکەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەر بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم کەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەهۆی رووداوەکەوە، پێنج ئەمریکی، کە کە لەناویاندا سەرباز هەن بە سووکی بریندار بوونە و درۆنێکی جۆری ریپەریش بەتەواوی تێکشکاوە و زیان بە یەکێکی دیکەش کەوتووە، کە تێچووی دروستکردنی هەر یەکێک لەو درۆنانە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلارە.
تاوەکو ئێستا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر رووداوەکە نەداوە.