یەکەمجارە لە دوای پەتای کۆڕۆنا
یانەکانی کوردستان لە کەرکوک پێشبڕکێیان کرد
964+
كاروان ساڵحی
بە بەشداریی 10 یانەی كوردستان پێشبڕکێی راكردنی قەراغ شار لە كەركوك بەڕێوە چوو، كە ئەمە یەکەم پێشبڕکێیە لە دوای پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی لە کەرکوک بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 18.3.2023 لە شاری كەركوك بۆ یەكەمجار لە دوای پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی، راکردنێکی قەراغ شار بە بەشداری 10 یانەی كوردستان و كەركوك و بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان و بە هاوكاریی لقی كەركوكی فیدارسیۆنەکە بەڕێوەچوو.
پێشبڕکێیەکە بۆ بڕینی 10 كیلۆمەتر بۆ كوڕان و 5 كیلۆمەتر بوو بۆ كچان.
ئەنجامی کۆتایی پێشبڕکێیەکەش بەم جۆرە بوو:
لەسەر ئاستی یانەكان بۆ كوڕان، یانەی سەورە پلەی یەكەم، یانەی سیروانی نوێ پلەی دووەم و یانەی كەیوان پلەی سێیەم.
هەروەها لەسەر ئاستی كچان، یانەی كەركوك پلەی یەكەم، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پلەی دووەم و یانەی برادۆست پلەی سێیەم.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا