بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی:

شۆفێرە رەفتار نەشیاوەکە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دیمەنی شپۆفءرێکی دەستکەوتووە کە دەڵێت بەهۆی ئەوەی رەفتارێکلی ناشیاوی ئەنجام داوە، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

هاتوچۆ دەڵێت “ئەو دیمەنەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە شۆفێرێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود رەفتارێکی نەشیاو و مەترسیداری ئەنجام دەدا، لەلایەن ھاتوچۆی سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەی گیرا و خۆیشی بەپێی یاسای ھاتوچۆ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سوپاسی ئەو ھاونیشتمانی و دام و دەزگایانەی راگەیاندن دەکات کە پەرۆشانە ھاوکاریانن لە چەسپاندن و جێبەجێکردنی یاسادا .