گەشتیارێکی سلێمانی لە هەورامان: کوردستان وەک بەهەشتە

964+

ئەمەل ناجی- هەڵەبجە

هاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری سلێمانی، بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش و گۆڕینی کەشوهەوا، لەگەڵ منداڵەکانیدا رووی لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەورامان کردووە و دڵخۆشی خۆی بە سروشتی ناوچەکە دەردەبڕێت.

ئەو هاوڵاتییە لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، رۆژانی جەژن لەگەڵ دابەشکردنی دوو مووچە لە یەک مانگدا، کەیف خۆشییەکی گەورەی لای هاووڵاتیان و فەرمانبەران دروستکردووە و بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر روو لە سەیرانگاکان بکەن.

ئەو گەشتیارە دەشڵێت، کوردستان هەموو شوێنێکی وەک بەهەشتە و هیوای خواست کە لە پاڵ گەشتیارانی دەرەوەدا، هاووڵاتیانی ناوخۆش زیاتر دەرفەتیان هەبێت سەردانی ئەم شوێنە سەرنجڕاکێشانە بکەن و کاتەکانیان لێرە بەسەر بەرن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح