ئەستێرەی عەرەب و میسر

هونەرمەندی ناودار هانی شاکر گیانی لەدەست دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هونەرمەندێکی ناوداری عەرەب و میسر هانی شاکر گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.5.2026 هانی شاکر لە نەخۆشخانەیەکی پاریس بە نەخۆشی گیانی سپارد.

ماوەیەک بوو بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵد و دواجار لە تەمەنی 73 ساڵ دنیای جێهێشت.

هانی شاکر لە چەند هەفتەی رابردوو تووشی خوێنبەربوونی قۆڵۆن هاتبوو، هەروەها کێشەی لە تەنگەنەفەسی هەبوو، نەشتەرگەری بۆ کرا، بەڵام ئەمڕۆ تەندروستی دووبارە تێکچوو.

ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1972ـەوە گۆرانی دەڵێت، خاوەنی 29 ئەلبوم و 600 گۆرانییە و سەدان کۆنسێرتی کردووە.

هەروەها لە شانۆ و سینەماش بەشداریی کردووە و چەند فیلمێکی هەیە.

ماوەی چوار ساڵ لە 2015 تا 2019 نەقیبی موزیسیانانی میسر بوو.

هەولێر لە رۆژی جیهانیی موزیکدا 50 هونەرمەند لە کۆنسێرتێ...

هەولێر لە رۆژی جیهانیی موزیکدا 50 هونەرمەند لە کۆنسێرتێکدا کۆدەکاتەوە