لە سەری مانگەوە

گواستنەوەی غازی شل لە رۆژدا لە رێگاکانی هەولێر قەدەغە دەکرێت

شۆڕش قادری

لە سەری مانگەوە هیچ سەیارەکەی گواستنەوەی غازی (LPG) بۆی نییە لە رۆژدا بکەوێتە جادەوە، واتە هەموو ئەو سەیارانەی غازی شل بار دەکەن، نابێ لە رۆژدا لە رێگاکانی هەولێر هاتوچۆ بکەن، هۆکارەکەشی گەرما و خۆبەدوورگرتنە لە رووداوی نەخوازراو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بەپێی ڕێنمایی ژمارە (1) ی ساڵی (2020)ـی وەزارەتی ناوخۆ، لە رۆژی 1.6.2026 و بەهۆی دەستپێکردنی وەرزی گەرما، گواستنەوەی گازی شل (LPG) بەڕۆژ قەدەغە دەکرێت تا رۆژی 1.10.2026، ئەوەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و دووربون لە رووداوی نەخوازراو، بەپێچەوانەوە هەر ئۆتۆمبێلێك ئەو کارە بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.