پەروەردەی سلێمانی بۆ قوتابخانەکان:

“نمرەی پۆلی 9 بڵاوبکەنەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە”

شۆڕش قادری

هەر قوتابخانەیەک لە سلێمانی نمرەی پۆلی 9 لە پەیج بڵاوبکاتەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ قوتابخانە حکومی و ناحکومیانەی سنووری پەروەردەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەسەر داوای بەشێکی زۆر لە دایکان و باوکانی قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە شاری سلێمانی، بەهیچ جۆرێک نمرەی قوتابیانی پۆلی 9 لە پەیجی قوتابخانەکانتان بڵاومەکەنەوە، بە پێچەوانەوە رووبەڕوی رێکاری یاسایی دەبنەوە.