منداڵێک کەوتە ژێر دەڕاسە و گیانى لەدەستدا

بەڕێوەبەرى ناحیەى زینانە بۆ 964:

964+
میلاد جەلال

کەمێک لەمەوبەرـ منداڵێکى شوانکارە لە سنوورى قەزاى کفرى کەوتووەتە ژێر دەڕاسە و گیانى لەدەستداوە.

وەھاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا لە گوندی وارانی ژووروی ناحیەی زینانە سەر بەقەزای کفری لەکاتی دروێنەدا منداڵێکی خەڵکی گوندەکە کەوتۆتە ژێر دەراسە”.

“منداڵەکە شوانکارە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”، وەھاب ئەحمەد وای وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح