لە نامەیەکیدا "نه‌ته‌نیاهۆ ئاگاداربكه‌وه"
ئێران دەڵێت؛ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سیخوڕێكیان له‌سێداره داوە
فەرهاد حەسەن
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتەکەیان سیخوڕێكیان لهسێدارهداوە كه وێنه و زانیاریی سه‌باره‌ت به پێگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی په‌یوه‌ست به پیشه‌سازییه‌كانی به‌رگریی بۆ ئیسرائیل ناردوه و له یه‌كێك لهنامهكانیشدا ده‌ڵێت، “بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاگاداربكه‌وه”.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، سیخوڕه‌كه ناوی موجته‌با كیان كوڕی محه‌مه‌د قولییه، له كاتی “شه‌ڕی ره‌مه‌زان”دا، له رێگه‌ی په‌یامه‌وه بۆ تۆڕێكی دوژمنكارانه، زانیاری له‌باره‌ی شوێنی كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازی به‌رگری بۆ دوژمن ناردووه، له په‌یامه‌كه‌یدا كه بۆ بریكاره‌كانی ناوی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی هێناوه و وتویویه‌تی، “تكایه بیبی له‌و بابه‌ته ئاگاداربكه‌وه”.
ئاژانسه‌كه دوپاتیكرده‌وه كه له‌سێداره‌دانه‌كه دوای ئاماده‌كردنی دۆسیه‌كه بووه و دادگاییكردنه‌كه‌ش له دادگای پارێزگای ئه‌لبۆرز به‌ڕێوه‌چووه، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی دادگای نیشتمانیی سزاكه‌ی په‌سه‌ندكردوه و رێوشوێنی یاسایی پێویستی گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم ئاژانسە ئێرانییە، موجته‌با كیان له دانپێدانانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه، “دوای ئه‌وه‌ی په‌یامێكم بۆ كه‌ناڵێكی مانگی ده‌ستكرد نارد، ژماره‌یه‌كیان پێدام تاوەکو له رێگه‌یه‌وه زانیارییه‌كان بنێرم، منیش له رێگه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌وه زانیارییه‌كانم ناردووه”.