فاسۆلیا و بامێش
حاجیانى کوردستان لە سعودیە قەلیەى ئاکرێیان خوارد
964+
وریا فەتاح
حاجیانى کوردستان لە سعودیە پۆشتەو پەرداخن و بەپێى تایبەتمەندى ناوچەکان خواردنیان بۆ دروست دەکرێت و ئەمڕۆش قەلیەى ئاکرێیان پێشکەشکرا.
بەپێى قسەى ئەحمەد قادر کە شیفێکى کوردە و لەگەڵ تیمى حاجیانى هەرێم لە سعودیەیە، بەپێى تایبەتمەندى ناوچەکان خوردان پێشکەش بە حاجیان دەکەن، بۆنمونە قەلیەى ئاکرێ کە خەڵکێکى زۆر حەزى لێیە، هەروەها شلەى بامێ کە هەولێرییەکان حەزیان لێیە و شلەى فاسۆلیا و کولەکە کە خواستى حاجیانى سلێمانى لەسەرە.
ئەمڕۆ شێف ئەحمەد، قەلیەى ئاکرێى بۆ حاجیان لێنابوو و پێشکەشى کردن، دەشڵێت: هەموو ژەمێک خواردن پڕ وزە پێشکەش بە حاجیان دەکەن بۆ ئەوەى لە جێبەجێکردنى ئەرکە ئاینییەکان تووشى هیچ کێشەیەک نەبن.