لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
ئاماری 24 کاتژمێری بڵاوکردەوە
دەزگای ئاسایش: دوو درۆنەکەی زڕگوێزەڵە بێ زیان بوون
ئەحمەد مستەفا
دوو هێرشە درۆنییەکەی زڕگوێزەڵە بێ زیان بوون، کە شەوی رابردوو ئەنجامدرا و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان – سلێمانی، راگەیەندراوی لەوبارەوە هەیە.
ئەم ئێوارەیە 21.5.2026، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری رابردووی راگەیاندووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، کاتژمێر 21:25 خولەکی شەوی پاش کاتژمێر نۆی شەو هەردوو هێرشەکە کراون، کە بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی لێ بووە و خۆیان دەڵێن چۆڵ کراوە.
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو وەک دەزگاکە باسی دەکات، ئەو دوو هێرشە ئەنجامدراوە، بۆ سەر گوندی زڕگوێزەڵە لە باشوور رۆژئاوای سلێمانی و دەرئەنجامی هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.