چاوەڕوانی کۆتایی هات

رۆناڵدۆ نەسڕی کردە پاڵەوانی خولی سعودیە

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی نەسڕ ئەمشەو لە دواگەڕی خولی یانەکانی سعودیە، بردنەوەی تۆمار کرد و بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ بووە پاڵەوانی خولەکە.

نەسڕ یارییەکەی لە یاریگەی ئەوەل پارک بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ لە یانەی زەمەک بردەوە، کە دوو گۆڵ رۆناڵدۆ و گۆڵەکانی دیکەش سادیۆ مانێ و کۆمان تۆماریان کرد، گۆڵی یانەی زەمەک مۆرلای سێلا تۆماری کرد.

تیپەکە دوای حەوت ساڵ چاوەڕوانی هاندەرانی، بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ نازناوی ئەم وەرزەی بردەوە، کە دواجار لە وەرزی 2018 -2019 بەدەستی هێنابوو.

دوای یارییەکە یاریزانانی نەسڕ لەگەڵ هاندەران ئاهەنگیان گێڕا، کە یانەکە بۆ جاری یازدەیەم بووە پاڵەوان لە مێژووی خولەکەدا.

هاوکات رۆناڵدۆ بە 26 گۆڵ بە دووەم گۆڵکاری خولەکە هات، لە دوای یاریزانی قادسیە جولیان کۆینۆنیس، کە 30 گۆڵی هەبوو.