نەوتی بەسڕەش داشکا

نرخی نەوت دوای قسەکانی ترەمپ دابەزی

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.5.2026 نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دابەزی، بەڵام بە شێوەیەکی کەم بوو، ئەمەش دوای قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنتی ئەمریکی بە 110.7 دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا، کە بە رێژەی 0.54% دابەزی، هەروەها نرخی نەوتی تێکساس بە 103.7 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەویش دابەزینەکەی بە رێژەی 0.49% بوو.

کێشمەکێشمی نێوان ئەمریکا و ئێران و ناسەقامگیریی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وایکرد نەوت لە سنوورێکدا بوەستێ و نرخەکەی بەرەو دابەزین بچێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا لێدانی ئێرانی دواخست و مۆڵەتێکی دیکەی بەم وڵاتە دا.

هاوکات نرخی خامی بەسڕەی عێراق بە نزیکەی دوو دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.