خولی نایابی بالەی سوریا

یانەی عامودا پاش 22  ساڵ لە یاریگەی خۆی یاریی دەکات

964+

تیمی رۆژئاوای کوردستان

تیپی بالەی یانەی عامودا لە رۆژئاوای کوردستان بەشداریی خولی بالەی نایابی سوریا دەکات و بۆ یەکەمجاریش دوای 22 ساڵ لە رووداوەکانی قامیشلۆ، لە یاریگەی خۆی یاریی دەکات.

عامر خەلۆ یاریدەدەری راهێنەری یانەی عامودا بە 964ی راگەیاند، بالەی عامودا بەشداریی خولی نایابی سوریا دەکات و تاکە یانەی کوردییە لە خولی بالەی سوریا بەشدارە.

وتیشی، خۆمان ئامادە دەکەین ئەنجامی باش لە ناو جەماوەری خۆمان بەدەست بهێنین.

هەروەها مەحمود شێخموس یاریزانی عامودا بە 964ی راگەیاند، هیوادارن یانەی دیکەی کوردانیش بۆ خولی نایابی سوریا سەربکەون، بەڵام ئێستا تەنیا یانەی عامودا بەشدارە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

عامودا؛ ناوەندێکى هونەرى دڵى منداڵانى ئاوارە خۆش دەکا...

عامودا؛ ناوەندێکى هونەرى دڵى منداڵانى ئاوارە خۆش دەکات