"با فێرگەی ئەسپسواری لە ناوچەکە بکرێتەوە"
فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە شارەزوور بەڕێوەدەچێت
بڕوا مەجید
فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە شارەزوور بەڕێوەدەچێت، کە ژمارەیەکی زۆری ئەسپسوار بە ئەسپەکانیان بەشدارن، خانمێکیش دەڵێت داواکارین فێرگەیەکی ئەسپ لە ناوچەکە بکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 15.5.2026 لە کەشێکی بەهارییدا هاوڵاتیان و ئارەزوومەندان بە دیار نمایش و پێشبڕکێی ئەسپەکان لە قەزای شارەزوور کۆبوونەوە، کە فێستیڤاڵێکی تایبەتیان بۆ رێکخراوە.
سامان گڵالی رێکخەری فێستیڤاڵەکە بە 964ی وت، 52 ئەسپ بەشداری فێستیڤاڵەکەن و لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە بەشدارن.
وتیشی، ئەسپی زۆر باش لە رکابەرییەکان بەشدارن.
پەری ئەحمەد، یەکێکە لە ئارەزوومەندانی ئەسپسواری و بە 964 وت، چێژی زۆر لە پێشبڕکێی ئەسپسواری دەبینێت و خۆیشی تاقیکردووەتەوە.
پەری وتی، لە یەکەم سەرکەوتنی ئەسپدا کەوتم، بەڵام شتێکی وانەبوو، داواکارین فێرگەی ئەسپسواری لە شارەزوور بکرێتەوە و ئارەزوومەندان فێربکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا