عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران - وێنە؛ ئیرنا
ئەگەری شەڕ کراوەیە
عەباس عەرەقچی: گومانمان لە ئەمریکا هەیە
توانا نەقی
ئەمڕۆ هەینی لە نیودلهی پایتەختی هیندستانەوە وەزیری دەرەوەی ئێران کۆمەڵێک قسەو باسی لەبەری شەڕ و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشی دایەوە.
عەباس عەرەقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە باسی هورمزدا وتی ئێستا مەسەلەی گەرووی هورمز زۆر ئاڵۆزە و هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵیی ئەواندایە.
سەبارەت بە ئەمریکا دەڵێت، هەردوولا هاوڕان لەسەر چارەسەری دیبلۆماسی بەڵام یەگەری شەڕیش کراوەیە لە نێوانیان و نێوەندگیری پاکستانیش شکستی نەهێناوە بەڵام ئاستەنگی لە پێشە.
ئەمە کورتەی باس و خواسەکانی عەرەقچییە:
– بابەتی هورمز ئاڵۆزە
– بۆ هەموو بابەتە هەرێمییەکان گفتوگۆ لەگەڵ روسیا دەکەن.
– پێشوازی لە هەموو هاوکارییەکانی چێن دەکەن.
– پەیامی دژبەیەکیان بۆ دێت لەلایان ئەمریکییەکانەوە.
– یۆرانیۆمە پیتێنراوەکە بابەتێکی ئاڵۆزە.
– نێوەندگیری پاکستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا شکستی نەهێناوە.
– لاریمان نییە لەوەی کاتێک دەستدرێژیی دوژمن کۆتایی هات، هەموو شتێک ئاسایی دەبێتەوە.