کارەبا بۆ دانیشتوانی ناحیەی کانی ماسێ گەڕایەوە
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر لە بڕینی کارەبا لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ، جارێکی تر کارەبا بۆ دانیشتوانی سنوری ناحیەکە گەڕایەوە.
حەجی نەعمان، بەرێوەبەری فەرمانگەی کارەبای ئامێدی بە وەکالەت بە 964ـی وت “دەوروبەری کاتژمێرهه‌شتی شەوی رابردوو، هەورە بروسکە لە یه‌کێک لە محاویلەکانی هێلی KV33 لە سنوری ناحیەی کانێ ماسێ دەدات و بەوهۆیەوە کارەبای سەنتەری ناحیە و گوندەکانی بچڕا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونه‌تە شوێنەکه، بۆ درەنگانی شەوی رابردوو کارەبا بۆ سەنتەری ناحیە و گوندەکانی گەڕایەوە. ده‌شڵێت “بە هاوکاری قایمقامی قەزای ئامێدی و ئاسایش و ئیدارەی ناحیەی کانی ماسێ، ئه‌م كاره‌مان ئه‌نجامداوه”
جگه له‌وه حەجی نەعمان وتیشی ” محاویلەیه‌کی کارەبا لە ناحیەی سەرسه‌نگ سووتا و دوو سێ تاوه‌رى کارەباش لە سنوری ناحیەی شیلادزێ چه‌مابوونه‌وه، ئه‌وانه‌ش هه‌مووی چاککراونەتەوە و ئێستا دۆخی کارەبای نیشتیمانی لە سنوری قەزای ئامێدی ئاسایی بووەتەوه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن