پیاوێکی بە نەتەوە عەرەب 16 ساڵە بە ویژدانەوە شەقامەکانی کۆیە پاک دەکاتەوە

964+
دەریا ئەحمەد- کۆیە

تەمیم ئیبراهیم، پیاوێکی تەمەن 52 ساڵی خەڵکی سەڵاحەدینە، ماوەی 16 ساڵە لە کۆیە سەرقاڵی پاککردنەوەی کوچە و کۆڵان و شەقامەکانە، جگە لە هەینی، رۆژانە لە بەیانییەوە تا ئێوارە بەردەوامە لە کارەکەی.

ئەو پیاوە بۆ 964 دەڵێت، کە بەهۆی تەمەنەکەیەوە هیچ چاودێرییەکی توندی لەسەر نییە و پەلەی لێ ناکرێت بۆ تەواوکردنی کارەکەی تا نیوەڕۆ، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: “ویژدانی خۆم چاودێرمە”هەر بۆیە تا ئێوارە لە پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆی دیاری کراوە بەردەوام دەبێت، ئەگەر نا کارمەندەکانی تر تا نیوەڕۆ کارەکەیان تەواو دەکەن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح