دەنگى درۆن نەما
ئارامى بۆ سێبیران گەڕاوەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
مانگێک لەمەوبەر، ژیان لە سێبیران ئەو کۆمەڵگە 2500 ماڵیەى 12 کلیۆمەتر لە سەنتەرى هەولێرەوە دوورە نائارام بوو، دانیشتوانى کۆمەڵگەکە بەردەوام لە دڵەڕاوکێدا دەژیان، وەکخۆیان دەڵێن: سێبیران کە سەدان کیلۆمەتر لە ناوچەى شەڕەوە دوور بوو، بەڵام میحوەرى شەڕ بوو.
بەهۆى جەنگى، ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژى ئێران. سێبیران بەهۆى نزیکى لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، بەردەوام لەژێر مەترسى هێرشى درۆنیدا بوو و چەند درۆنێکیش لە کۆمەڵگەکە کەوتنە خوارەوە و زیانى گیانى و مادى لێکەوتەوە.
ئێستا لە سێبیران ژیان ئاسایى بووەتەوە و منداڵان گەڕاونەتەوە بۆ یاریکردن لە گەڕەک و کاسبکارانیش دەستیانکردووەتەوە بە کارو کەسابەتى خۆیان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح