چوونەتە جێگەی خەونەکە

خەونی منداڵێک رەنگە ببێتە هۆی دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکەی کەلار

میلاد جەلال – کەلار

مێرمنداڵێکی 12 ساڵان چەند جارێک خەونی بە دۆزینەوەی تەرمی ئەحمەد لوقمانەوە بینیوە و ئەمجارە تیمەکانی بەرگری شارستانی لەگەڵ خۆیان هێناویانە بۆ ئەو شوێنەی لە خەونەکەیا بینیویەتی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.07.2026 لە ناحیەی کوڵەجۆ، مێرمنداڵەکە لەگەڵ تیمەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشان و کەسوکاری گەنجە خنکاوەکە رۆشتوونەتە ئەو جێگایەی کە لە خەوەکەیدا بینیویەتی.

ئەحمەد لوقمانی 26 ساڵ، نزیکەی 37 رۆژ لەمەوبەر لە رووباری سیروان خنکا و تا ئەمڕۆ هیچ سۆراغێكی دیار نییە و هێشتا گەڕان و پشکنین بۆ تەرمەکەی بەردەوامە.

پێداچوونەوە ؛هەژان هادی