نزیک 14 هەزار جیابوونەوە هەبووە

لە 2022 نزیکەی 56 هەزار هاوسەرگیری لە کوردستان تۆمار کراوە

964+

فەرمان سادق

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ئاماری دادگاکانی بڵاوکردەوە، پارساڵ نزیکەی 56 هەزار هاوسەرگیری لە دادگاکان تۆمار کراون و هاودەم نزیک بە 14 هەزار جیابوونەوە و 81 حاڵەتی ژنی دووەمیش رێگەی پێدراوە.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بێت، لە سلێمانی زۆرترین هاوسەرگیری تۆمارکراوە لە ساڵی 2022.

زۆرترین جیابوونەوە لە هەولێر بووە هاوسەرگیری لە سلێمانی بووە 

بەپێی ئامارەکە لە سلێمانی 21 هەزار و 164 هاوسەرگیری لە دادگاکان تۆمارکراوە، بەراورد بە 2021 ئەوا 1017 حەڵەت زیادی کردووە. هەرچی لە هەولێرە ئەوا 19 هەزار و 19 مارەبڕین هەبووە کە بەراورد بە 2021 تەنیا 55 هاوسەرگیری زیادی کردووە. لە دهۆک 12 هەزار و 967 هاوسەرگیری هەبووە و بەراورد بە 2021 ئەوا 474 حاڵەت کەمی کردووە، بەڵام لە کەرکوک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تەنیا دوو هەزار و 746 هاوسەرگیری تۆمار کراوە و بەراورد بە 2021 ئەوا 461 حاڵەت زیادی کردووە.

زۆرترین رێگەدان بە هاوسەرگیری دووەم لە هەولێر بووە و لە گەرمیانیش هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

پێوەند بە رێگەدان بە هاوسەرگیری دووەم لەناو دادگاکانی هەرێمی کوردستان 81 مامەڵە کراوە و کە نیوەی زیاتری لە هەولێر بووە و لە ئیدارەی گەرمیانیش هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

لە هەولێر 46 رێگدان بۆ هاوسەرگیری دووەم تۆمارکراوە، لە دهۆک 29 و لە سلێمانی تەنیا شەش رێگەدان بە هاوسەرگیری دووەم دراوە.