کەشەکە دەگۆرێ

پێنجشەممەی داهاتوو گەرمتری دەکات

ئەحمەد مستەفا

لەم پێنجشەممەیەی هاتەوە 18.6.2026، پێشبینی دەکرێ یەکەم شەپۆلی گەرمای بەهێز رووبکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و تا نزیک 47 پلە، ناوچە گەرمیانییەکان کەشەکەیان گەرم دەکات.

پێشبینی وایە، لە هەولێر پلەی گەرما بگاتە 46 پلە، لە شاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 41 پلە لە قەزای کەلاریش بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 45 بۆ 47 پلە، کە بە چەقی گەرماکە لە هەرێمی کوردستان ناسراوە.

هەروەها، هەڵەبجە بۆ 43 پلە بەرزدەبێتەوە و شاری دهۆک بۆ 42 پلە گەرماکەی بەزرببێتەوە، لە کاتێکدا ئەم رۆژانە پلەی گەرمای لە 36 بۆ 38 پلە بوون.

پشتیوانی پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، پێشبینیە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن مەودای 1.7.2026 بۆ 20.7.2026 لەو مەودایەدا، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بە گشتی لە ئاستی ئاساییدا دەبن و شەپۆلی گەرماش رووبکاتە ناوچەکانمان کورت خایەن دەبێت.