گوندی باخرنیڤێ لە دهۆک
سەرەڕای دانانی قەفەسی تایبەت گەشتیاران ژینگە پیس دەکەن
+964
سیداد حەبیب
سەرەڕای ئەوەی شارەوانی قەفەزێکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە سەیرانگەی گوندی باخرنیڤێ لە دهۆک داناوە، بەڵام گەشتیار و سەیرانکەران گوێی پێنادەن و زبڵ و پاشماوەکانیان لە ژینگەی جوانی شوێنەکە و دوور لە قەفەزەکە فڕێدەدەن.
پەیامنێری 964 لە دهۆک، چووتە سەیرانگەکە و دیمەنەکانی تۆمار کردووە، کە ئەمڕۆ گەشتیاران لە
دەوروبەری قەفەزەکە زبڵ و خاشاکیان فڕێداوە و ئیتر دەبێت تیمەکانی شارەوانی سبەی بچن دووبارە پاکی بکەنەوە و ئەرکێکی زیاتر و قورسیان بۆ دروست دەبێت و ژینگەی ناوچەکەش پیس کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی