شاخەوانانی تەکیە و بازیان
خۆیان گەیاندە لوتکەی شاخی هەڵگورد
964+
عەزیز عەبدوڵا
چەند شاخەوانێک لە تەکیە و بازیانەوە بۆ گەشتی شاخەوانی چوونە لوتکەی شاخی هەڵگورد لە سنووری ئیدارەی سۆران، کە بەرزییەکەی 3607 مەترە.
شوان بابان یەکێکە لە شاخەوانەکان بە 964ـی وت، بە چوون و گەڕانەوەیان بۆ لوتکەی شاخەکە، زیاتر لە نۆ کاتژمێریان پێ چووە، ئاماژە بەوەش دەکات، تابڵێی دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە.
هەروەها دەشڵێت، لەکاتی گەڕانەوە چەندین سەرکێشی خۆشیان ئەنجامداوە لە ناو بەفری شاخەکەدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی