"لەسەر مێزیكی 50 سانتیمی"

خاتوونێکی گەنجە و لە عەنکاوە بە سەرما و گەرما كار دەكات

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە ناوەڕاستی شەقامی عەنکاوە، خاتوونێکی گەنج لەسەر مێزیكی 50 سانتیمی ماوەیی دووساڵە خواردنەوە سارد و گەرمەکان پێشكەش دەكات و لەسەر پێ خۆی وەستاوە.

خاتوونە گەنجەکە، ماندوو نەناسانە، بێ گوێدانە سەرما و گەرما بەردەوام قاوەخانە خنجیلەکەی دەکاتەوە.

ئیلیانا عەلی بە 964 وت:”بەگەرماو بەسەرما لێرە كاردەكەم زستانان سەرما و بارانە هاوینانیش گەرمە لە كاتژمێر 4 ئێوارەوە دێم تا 5 بەیانی لێرەم، بەڵام دڵگرانی کۆمێنت و رەخنەکانی خەڵکە کە دەڵێن کوردی نازانێت.

ئیلیانا تەمەن 27 ساڵ، لە ناوەراستی شەقامی عەنكاوە بە چا، قاوە،کاپوچینۆ و مۆهیتۆ بە روویەکی گەشەوە پێشوازی لە کڕیارەکان دەكات.

پێداچوونەوە : شانیا بێستون