گوندی کولێ لەزاخۆ
سێ کەس لە حەوزێکی ئاودا خنکان
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە حەوزێکی گوندی کولێ سەر بە ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی زاخۆ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ کەس کەوتوونەتە ناو حەوزێک و خنکاون، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ تەرمەکانیان دۆزییەوە و دەرهێنا.
ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، تیمەکانی رزگارکردن تەرمەکانیان دەرهێناوە.
هەروەها جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964ـی وت، ئەوانەی خنکاون کوڕ و باوک و مامێک بوون.
وتیشی، رووداوەکە بەم جۆرەیە کە منداڵەکە سەرەتا کەوتووەتە حەوزەکەوە و باوک و مامیشی بۆ رزگار کردنی خۆیان خستووەتە حەوزەکەوە و هەرسێکیان خنکاون.
ئاماژەی بەوەش کرد، خێزانەکە بە نەتەوە عەرەبن و شوانکارە بوون، تەمەنی کوڕەکە لە نێوان 8 بۆ 10 ساڵانە و باوکەکە 40 ساڵ و مامەکەشی 28 ساڵانە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا