100 دۆلار 18 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند

تمەنی ئێرانی قەت وەک ئێستا حاڵی شڕ نەبووە

964+

شۆڕش قادری

تمەنی ئێرانی قەت وەک ئێستا حاڵی شڕ نەبووە و ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوی هەولێر 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 18 ملیۆن و 600 هەزار تمەن بەرزبووەوە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە بازاڕی کوردستان بەوشێوەیە بەهای تمەن دادەڕمێ، ئەوە نرخی حەواڵەیە و بەنەختیش، 100 دۆلار 14 ملیۆن و 200 هەزار تمەن دەکات.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی پایتەخت بە 964ـی وت، “هۆکاری ئەو جیاوازییە زۆرە لە نێوان حەواڵە و نەخت بۆ ناجێگیری بەهای تمەن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەگەڕێتەوە”.

بەرامبەر دیناری عێراقیش، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 بۆ 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار خۆیان نەگرت و سەربەرەوخوار...

دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار خۆیان نەگرت و سەربەرەوخوار بوونەوە

بانکی ناوەندی ئێران دراوێکی نوێی 500 هەزار تمەنی خستە با...

بانکی ناوەندی ئێران دراوێکی نوێی 500 هەزار تمەنی خستە بازاڕەوە