پەیوەندى هەولێر و بەغدا قسەیان لێکرا
سەرۆکى هەرێم و سەرۆک وەزیران لەگەڵ عەلى زەیدى کۆبوونەوە
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆک وەزیرانە راسپێردراوە گەنجەکەى عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەردوو بارزانییەکە، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم کۆبووەوە.
بەپێى راگەیەندراوى حکومەتى هەرێم،لە کۆبوونەوەکەدا کە شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگیش تێیدا بەشداربوون، هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا،
مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە کە ئەوان پشتیوانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەبن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە بەجۆرێک کە دەکرێت کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و یەکجارەکی چارەسەر بکرێن و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە رەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و بەڕێوەبردنی پرۆسەی سیاسی عێراقیش لە سەربنەمای هاوبەشی ، هاوسەنگی و سازان بێت.
لاى خۆشییەوە، عەلى زەیدى سوپاسی پێشوازی و پشتیوانیی مەسرور بارزانی کرد و جەختی کردەوە کە بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان، بەهێزبوونی حکومەتی فیدراڵییە و دڵنیایی دەدەن کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن.
هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بازرانی، لهگهڵ عهلی ئهلزهیدی، سهرۆکوهزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینهی نوێی حکوومهتی عێراقی فیدراڵی و شاندی یاوهری، کۆبووەوە.