چى روویدا؟

هەواڵەکانى دەستپیکردنەوەى جەنگەکە باش ناڵێن

964+

وریا فەتاح

ترەمپ دەڵێت: گەردەلوولەکە بەڕێوەیە و هیچ کەسێک ناتوانێت رێگری لێبکات، هەر ئەمڕۆش فەرماندە سەربازییەکانى ئەمریکا، ترەمپ ئاگادار دەکەنەوە لە بژاردە سەربازییە نوێیەکان سەبارەت بە ئێران؛ ئێرانیش چەکێکى نوێى تاقیکردەوە، پۆلیسى راپەڕینیش لەبارەى چەند ئەپێکى قومارەوە هۆشدارى دەدات.
لەچەند کاتژمێرى رابردوودا دەنگ و باسى زۆر هەبووە، ئەگەر ئاگاداریان نەبوویت لێرە کورت و پوخت پێت دەڵێین:
بەنداوى دوکان تەنیا 817 ملیۆن مەترسێجاى ماوە بۆ سەرڕێژ بوون و 88%ـى بەنداوەکە ئاوە.
بارانبارین و پۆند و بەنداوەکان لە سنوورى هەولێر، ئاوى ژێرزەویان لە هەندێ ناوچەى پارێزگاکە تا 12 مەتر بەرز کردووەتەوە.
پۆلیسی راپەڕین هۆشدارى دەدات لەبارەى بڵاوبوونەوەى چەند ئەپێک و دەڵێت: ئەپى قورمارن، وریا نەبن تێدەکەون.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران دەڵێت، بەم نزیکانە پەردە لەسەر چەکێکی ترسناک لە دژی دوژمن لادەدەین.
ترەمپیش دەڵێت: پێویستە ئێران خۆی بەدەستەوە بدات، چونکە ئابوورییەکەی لە لێواری داڕماندایە و لە رووی سەربازییەوە شکستی هێناوە، کەشتییەکانی لە بنکی دەریادان و هێزە ئاسمانییەکەی بە تەواوەتی لەناوچووە.
ئاکسیۆس ئاشکراى کرد، ترەمپ بیر لە کاری سەربازی دەکاتەوە لە دژى ئێران.
پلانەکانی سوپای ئەمریکا لەوانەیە ئۆپەراسیۆنێک لەخۆ بگرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو.
پلانێک دەخرێتە بەردەم ترەمپ کە تیشک دەخاتە سەر کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە گەرووی هورمز بەمەبەستی دووبارە کردنەوەی.
پێدەچێت پلانی سێنتکۆم (فەرماندەیی ناوەندی) بۆ لێدانی ئێران، ئامانجەکانی ژێرخانیش بگرێتەوە.
بەپێى ماڵپەڕى ئاکسیۆس، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا پلانێکی ئامادە کردووە بۆ شەپۆلێک هێرشی “کورت و بەهێز” بۆ سەر ئێران.
فەرماندە سەربازییەکان ئەمڕۆ ترەمپ ئاگادار دەکەنەوە لە بژاردە سەربازییە نوێیەکان سەبارەت بە ئێران.
لاى خۆیەوە وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوى کردەوە کە ئەمریکا پێشنیازی هاوپەیمانییەکی نوێ دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان، لەگەڵ وەستانی گەشتە دەریاییەکان لە گەرووی هورمز.
هەرچى پێگەى بلومبێرگە لە هەواڵێکدا دەڵێت: فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا داوای موشەکێکی خێراتر لە دەنگی (هایپەرسۆنیک) کردووە بۆ ئەگەری بەکارهێنانی دژی ئێران.
نوێترین پەیامى ترەمپیش ئەوەیە کە لە تروس سۆشیال میدیا بڵاوى کردووەتەوە: گەردەلوولەکە بەڕێوەیە و هیچ کەسێک ناتوانێت رێگری لەوە بکات کە دێت.

ئەم بەرەبەیانییە لە کۆشکى سپى چى روویدا؟

ئەم بەرەبەیانییە لە کۆشکى سپى چى روویدا؟