وێنە: 964+
پڕۆژەی رێکخستنەوەی بازاڕی زاخۆ نارەزایەتی لێکەوتەوە
+964
شڤان عەبدوڵڵا – زاخۆ
دوای بارانبارین زۆربەی ئەو رووناکییانەی بۆ پرۆژەی رێکخستنەوەی بازاڕی زاخۆ دانراون لە ناوچوون، دوکاندارەکانیش نیگەرانن.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوای ئەوەی پرۆژەی رێکخستنی بازاڕی زاخۆ بۆ ئەوەی یەک دیکۆر و یەک شێواز بن ئەنجامدا، دوای یەکەم قۆناغ و بارینی باران دلۆپی ئاو زوربەی روناکی دوکانەکانی لەناو برد و دوکاندارەکانی نیگەران کردووە.
نەجم کوچەر، دوکاندارە و بۆ 964 وتی، “ئەگەر ئێمە بمانزانیایە ئاوا دەبێت، پارەمان پێیان دەدا تا بەتەواوەتی دروستییان دەکرد، پارەی خۆیان وەرگرتووە و پشتیان تێکردووین”.
ماهیر ئەحمەد، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی ناو بازاڕی زاخۆ بە 964ی وت، لەبەر نەبوونی کات و گەورەیی بازاڕی زاخۆ و کەمیی کارمەندان و هەبوونی تەلی کارەبا لەناو پڕۆژەکەدا، پرۆژەکەیان وەستابوو، بەڵێن دەدەن هەموو ئەو رووناکییانەی لەکارکەوتوون لە سەر حسابی خۆیان چاک بکرێنەوە و یەک دیناری تریش لە یەک دوکاندار وەرنەگرن.
وتیشی، “لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کارەبای زاخۆ قسەمان کردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەک، بەزوترین کات ئەو پڕۆژەیە تەواو بکەین بۆ ئەوەی بازاڕی زاخۆ زیاتر رێکخراو و جوانتر دەربچێت.
پرۆژەی رێکخستنەوەی بازاڕی زاخۆ پێکدێت لە دیزاینکردن و شاردنەوەی تەلی کارەبا و دانانی دیکۆر بە ئەلیکۆبۆن بۆ هەموو دوکان و بازاڕی زاخۆ کە زیاترە لە پێنج هەزار دوکان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی