کرێکارێک گیانی لەدەست دا

لە کەرکوک باڵەخانەیەک داڕما

+964

کاروان ساڵحی

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی وەحدەی شاری کەرکوک باڵەخانەیەک داڕما، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان باڵەخانەکە لەکاتی کارکردن تیایدا داڕماوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 27.4.2026 بینایه‌كی ته‌واونه‌كراو له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی كه‌ركوک رووخا و له‌ ئه‌نجامدا وه‌ک ئاماری سه‌ره‌تا، كرێكارێک گیانی له‌ده‌ست دا و حه‌وتی دیکەش بریندارن.

شایه‌تحاڵێک بۆ 964 قسەی کرد و وتی، کە گەیشتووەتە ئەوێ بیناکە زرمەیەکی گەورەی لێهاتووە و رووخاوە.

وتیشی، هەشت کەوت کەوتنە ژێرەوە، هەوڵمان دا رزگاریان بکەین، بەڵام یەکێکیان سەری کەوتبووە ژێر سەبەیەکی گەورە و گیانی لەدەست دا و ئەوانی تر بریندارن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تادێت ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی رووداوکەی کەر...

تادێت ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی رووداوکەی کەرکوک بەرزتردەبێتەوە