"لەسەر پاشماوەی ئاژەڵ روابوون"

لە خەلیفان هەشت کەسی یەک خێزان بەهۆی خواردنی “کوارگ”ەوە ژەهراوی بوون

ئاکام غەفوور – سۆران

لە سنووری قەزای خەلیفان هەشت کەسی یەک خێزان بەهۆی خواردنی کوارگەوە ژەهراوی بوون و دوای بردنیان بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە لە ئێستادا  گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، کەسێکی نزیکی ئەم کەسانەش دەڵێت، ئەو کوارگانە لەسەر پاشماوەی ئاژەڵ روابوون.

زریان فەتاح، کە خێزان و کوڕ و کچێکی ژەهراوی بوونە بە 964 ی وت، لە گوندی بناوی ئەم کوارگانەیان کردوون کە بۆ کەشت و سەیران چووبوونە گوندەکە و دەڵێت “رەنگی کوارگەکان زەرد بوون سەرەتا گومانمان لێیان هەبوو”.

باس لەوەدەکات دوای خواردنی کوارگەکان بە نیو کاتژمێر هەشت کەسەکەی خێزانیان  پلەی گەرمیان بەرز بووەتەوە تووشی (تا)یەکی بەرز هاتوون و دەشڵێت “ئێستا لە سۆران لەژێر چاودێری پزیشکی دان”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن