وەزیرى راگەیاندنى پاکستان:
پاکستان سەرقاڵى رازیکردنى ئێرانە بۆ بەشداریکردن لە دانوستان
وریا فەتاح
پاکستان کە بە رۆڵى پیاوماقوڵى ناوچەکە سەرقاڵى نێوەندگیرییە لە نێوان ئەمریکا و ئیران، هەربۆیە هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە تا شەڕەکە بە تەواوى بێدەنگ بکات، لە ئێستاشدا سەرقاڵى رازیکردنى ئێرانە تا بچێتەوە سەر مێزى گفتوگۆ.
بەپێى وتەى وەزیرى راگەیاندنى پاکستان، ئێستا سەرقاڵن تا سەرکردایەتى ئێران رازى بکەن بۆ ئەوەى بەشدارى خولى دووەمى دانوستانەکە بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیاری ئێران بۆ ئامادەبوون لە دانوستانەکان پێش کۆتایی هاتنی وادەی ئاگربەست لە کاتژمێر 4:50ی بەیانی بە کاتی پاکستان، بابەتێکی یەکجار گرنگ و بایەخدارە.
وەزیرەکەی پاکستان جەختی کردەوە کە هێشتا وڵاتەکەی لە چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی لایەنی ئێرانییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناردنی شاندەکەیان. بۆ بەشداریکردن لەو دانوستانانەی بڕیارە لە “ئیسلام ئاباد”ی پایتەخت بەڕێوەبچێت