لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتن
پاکستان داوا لە ئەمریکا و ئێران دەکات ئاگربەست درێژ بکەنەوە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە داوایان لە هەریەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە ئاگربەست درێژ بکەنەوە و دەرفەتی تەواو بدەن بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان.
وەزیری دەرەوەی پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە تیشک خستنە سەر دیالۆگ و دیپلۆماسیەت باشترین و تەنیا رێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
ئەم داوایەی پاکستان لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بەردەوامن.