شەوى رابردوو

 بە دوو موشەک و سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپى پەنابەرانى سورداش

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى هەرێم ئاشکراى دەکات کە شەوى رابردوو هێرشکراوەتە سەر کەمپى پەنابەرانى سورداش، بەڵام زیانى گیانى نەبووە.

بەپێى راگەیەندراوى دەزگاکە، کاتژمێر 10:05 خولەکى شەوى دووشەممە 18.5.20261،  بە دوو موشەک و سێ درۆن، هێرشەکە ئەنجامدراوە.

روونیشى دەکاتەوە کە هێرشەکەى سەر کەمپى پەنابەرانى سوردا، بێ زیانى گیانى بووە.