لە گەرووی هورمزدا

ئەمریکا دەڵێت دوو درۆنی ئێرانمان خستووەتە خوارەوە چونکە “هەڕەشە”بوون بۆ سەر کەشتیوانەکان

فەرهاد حەسەن

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانی خستوه‌تە خوارەوە چونکە دەڵێت “هەڕەشە”یان لە کەشتیوانیەکان دەکرد لە گەرووی هورمزدا.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) لە پلاتفۆرمی  X ی خۆیدا ئه‌مڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا “دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستوه‌تە خوارەوە کە هەڕەشەیان لە هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی لە گەروی هورمز دەکرد.

خستنەخوارەوەی ئەم دوو درۆنە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کوەیت و بەحرەین دەستیپێکردەوە و گوایە بنکەکانی ئەمریکای کردوه‌تە ئامانج، سەرەڕای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردودا ئاماژەکان بۆ پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاراندا دەرکەوت.