کورت و پوخت بزانە چی روویداوە
کار گەیشتووەتە ئەوەی ئیسرائیل سیخوڕی بەسەر ئەمریکاوە بکات
964+
ژووری هەواڵ
کار گەیشتووەتە ئەوەی ئیسرائیل سیخوڕی بەسەر ئەمریکاوە بکات، تا بزانێ لەگەڵ ئێران رێدەکەون یاخودا نا، کورت و پوخت بزانە چی روویداوە:
📌سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە 4 لە سەربازەکانی بریندار بوون بەهۆی هێرشێکی درۆنی لە باشووری لوبنان.
📌سێنتکۆم: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، دوو درۆنی ئێرانی هێرشبەری یەک ئاڕاستەیان خستووەتەخوارەوە، کە هەڕەشە بووە بۆ هاتووچۆی دەریایی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز.
📌رۆیتەرز: وەزیری گەنجینەی ئەمریکا تیمێکی راسپاردووە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی وڵاتانی کەنداو و خەمڵاندنی تێچووی ئەو زیانانەی کە ئێران لێیداون.
📌وەزیری ناوخۆی پاکستان گەیشتە تاران و میدیای ئێرانیش لە زاری وەزیری ناوخۆی پاکستانەوە وتی: ئەو پەیامەی کە بۆ ئێرانی هەڵدەگرم گرنگە و هیوادارم کارەکان بە باشی بڕۆن بەڕێوە.
📌وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، سیستمی بەرگریە ئاسمانییەکانی 339 درۆنی ئۆکرانیایان لە چەند ناوچەیەکدا لەنێویاندا مۆسکۆ لە ماوەی 13 کاتژمێری رابردوودا تێکشکاندووە.
📌درەنگانی شەوی رابروو میدیای ئێرانی رایگەیاند: ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە دوورگەی خارگ بیستراوە، پەیوەندی بە تەقاندنەوەی کۆنترۆڵکراوی تەقەمەنییەوە هەبووە.
📌ئاژانسی فرانس پرێس: ئیسرائیل دەڵێت لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 150 پێگەی ح*زبوڵای بۆردومان کردووە.
📌نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە قسەی کاربەدەستانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کە هەوڵە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل بۆ دڵنیابوون لە هەڵوێستەکانی واشنتن لەگەڵ ئێران سنووری بەزاندووە.
📌نیویۆرک تایمز : ئیسرائیل بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت و دەیەوێت بزانێت ستراتیژی ترەمپ لە دانوستانەکاندا بەرامبەر ئێران چییە.
هەرچی دەربارەی ناوخۆی هەرێم و عێراقە گرنگترینییان:
📌نزیک کاتژمێر 12ـی شەو ئەو ئاگرەی دوێنێ بەیانی لە سەر رێگای هەولێر – مەخمور لە کۆگایەکی كەلوپەلی سیكراب و ئاسن و پلاستیك كەوتەوە جارێکی تر سەریهەڵدایەوە.
📌دوێنێ هەموو حاجییانی کوردستان مەککەیان بەجێهێشت و بەرەو مەدینە بەڕێکەوتن بڕیارە تا 10.6.2026، هەموویان بگەڕێنەوە نیشتمان.
📌فوئاد حوسێن وهزیری دهرهوهی عێراق ئاشكرایكرد، حكومهت 25 ترلیۆن دیناری چاپکردووە بهمهبهستی چارهسهركردنی قهیرانی دارایی، بەڵامدەڵێت “ئەمە چارەسەری دۆخەکە ناکات”.