"خێراترین و گرانترینە لە هەموو عێراقدا"

ئۆتۆمبێلێکی شاز و نایاب لە جۆری لامبۆرگینی هاتووەتە سلێمانی

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئۆتۆمبێلێکی شاز و نایاب لە جۆری لامبۆرگینی هاتووەتە سلێمانی کە خێراترینە لە هەموو عێراقدا و هاوتای نییە.

ئۆتۆمبێلەکە هی کۆمپانیای موجازفە، ئاریاس حەسەن بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “سەیارەکە مۆدێلی 2026ـە، پارچەکانی لە دی ئێن ئەی لامبورگینی دروستکراوە، خاوەنی مەکینەیەکی 12 پستۆنە و لە سفر بۆ 100 بە دوو چرکە دەڕوات”.

“نرخەکەی لە 75 دەفتەر واتە 750 هەزار دۆلار نزیک دەبێتەوە و لەئێستادا لە تەواوی عێراقدا لەوە گرانتر نییە”، ئاریاس حەسەن وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو رۆژێک دەبێ ئۆتۆمبێلەکەیان هێناوە و چەند کەسێکیش تەلەفۆنیان کردووە بۆ ئەوی بیکڕن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گرانترین ئۆتۆمبێلی پێشانگەی هەولێر چینییە و بایی 27 دەف...

گرانترین ئۆتۆمبێلی پێشانگەی هەولێر چینییە و بایی 27 دەفتەرە