شارەوانییەکی ئیتاڵیا کەلوپەلی خزمەتگوزاری بۆ سلێمانی دەکڕێت

964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی

شارەوانیی فێڵکۆس ئومبریای ئیتاڵیا بە بەهای نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار تانکەری ئاو و خزمەتگوزاریی دیکە بۆ شاری سلێمانی دابین دەکات.
ئەو شارەوانییە لە چوارچێوەی فیدراسیۆنی شارەوانییەکانی ئیتاڵیادا بۆ ماوەی چەند ساڵێک هاوکاری و هەماهەنگی شاری سلێمانی دەبێت.
رۆژی سێشەممە 14.3.2023 شارەوانیی فێڵکۆس ئۆمبریای ئیتاڵیا سێ تانکەری ئاو و پارچە یەدەگەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی دابین کرد، لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپیوتەر و داتاشۆ بۆ خوێندنگەیەکی دەرەوەی سلێمانی کە خوێندکارانی ئاوارە تیایدا دەخوێنن.
بەهای کۆی ئەو پێداویستییانە 495 هەزار دۆلار بووە.
بەپێی راگەیەندراوی پارێزگای سلێمانی، دوو خولی راهێنانی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان ئەنجام دەدرێت، هەروەها سەردانی مەیدانی و ئاڵوگۆڕی زانستی و کولتووری لەنێوان شارەوانییە ئیتاڵییەکە و شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت.