لە سنووری سلێمانی

رێگای بەشێکی ناحیە و گوندەکان لە پاشماوەی باران و لافاو پاککرانەوە

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بلاویکردەوە لەرێگەی تیمە جیاوازییەکانیانەوە دەستیان بە پاککردنەوەی رێگای سەرەکی بەشێکی گوند و ناحیەکانی سنوری سلێمانی کردووە کە بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە زیانیان بەرکەوتبوو.

سنووری ئەو ناحیەو گوندانەی کاری پاککردنەوەیان بۆ ئەنجام داوە بریتین لە دەربەندیخان، بازیان و شارباژێڕ.

ئاماژە بەوە کراوە، تیمەکان، دەستیان کرد بە چاککردنی رێگا و لابردنی هەرەس لەسەر رێگای کەڵکەسماق، چاککردنەوەی هەرەسی رێگای گوندی دوکان لەسەر رێگای قەرەداغ – دەربەندیخان، هەروەها چاککردن و لابردنی هەرەسێک لەسەر رێگای گوندی سەرکان لە ناحیەی ناڵپارێز، پڕکردنەوەی قەنتەرەی گوندی ئاوەسپی هۆمەرقەڵا.

لەلایەکی دیکەش تیمەکان کاری چاککردنی رێگای گوندەکانی هەنجیرە، خاڵدان، ئیبراهیم ئاوایان لە بازیان و پڕکردنەوەی پردی رێگای گوندی قلیجە سەر بە ناحیەی زەڕایەن کە بەهۆی لافاوەوە زیانی بەرکەوتبوو، چاککردنی تەنیشتە شانی رێگای زەڕایەن دەربەندیخان ئاستی چنارە کە بەهۆی لافاوەوە تێکچوبوو، پاککردنەوەی پردی مۆکەبە لە شارباژێڕ.

بە مەرج رێگەی چوون بۆ 29 گوندی سنووری ئامێدی دەکرێتەوە

بە مەرج رێگەی چوون بۆ 29 گوندی سنووری ئامێدی دەکرێتەوە