ئاڵای ئەمریكا و ئاڵای ئێران
میدیای فەرمیی ئێران:
هیچ ئاسۆیەکی گەش بۆ دانوستانی بەرهەمدار بەدی ناکرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاویکردەوە، تا ئێستا هیچ پلانێک نییە بۆ بەشداریکردن لە خولی داهاتووی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد لە نێوان ئێران و ئەمریکا.
تەلەڤزیۆنەکە لە زاری ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە رایگەیاندووە، لە هەلومەرجی ئێستادا ئاسۆیەکی روون بۆ دانوستانی بەرهەمدار لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نابینین.
ئەو ئەندامەی تیمی دانوستانکاری ئێران دەڵێت: بەردەوامی گەمارۆی دەریایی، هەڕەشە و داخوازی زیادەڕۆیی لەلایەن ئەمریکاوە تا ئێستا رێگری لە پێشکەوتنێک لە دانوستانەکاندا کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند لە کەنداوی عومان، هێزەکانیان کەشتییەکی زەبەلاحی ئێرانیان راگرتووە و دەستیان بەسەرداگرتووە.