دیمەنێک دەرخەری خەرقبوونی کەسێک لە ئاودا نیشان دەدات _ وێنە: 964 وەری گرتووە
دوێنێ هەینی
لە گەشت و سەیرانەکان؛ شەش رووداوی خنکان روویانداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە گەشت و سەیرانەکانی دوێنێ هەینی؛ سێ منداڵ لە رۆژئاوای موسڵ، ژنێک لە سۆران و دوو گەنج لە نزیک کەرکوک و گەرمیان لە ئاودا خنکان، تەرمی سەرجەمیان دەرهێندران و رادەستی خانەوادەکانیان کراونەتەوە.
ئەوەی لە هەموویان بەرچاوتر بوو، خنکانی سێ منداڵ بوو پێکەوە لەناو گۆماوێک لە نزیک گوندی سەحاجی لە رۆژئاوای موسڵ.
هەروەها، مێرمنداڵێکی تەمەن 15ساڵ لە سنووری گوندی وارانی ناوچەی داوێی ئیدارەی گەرمیان لە ئاودا خنکا.
یەکێک دیکە لە خنکاوەکان، ژنێکی تەمەن 30 ساڵ بوو، کە لە موسڵەوە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریی کەسوکارێکیان رووی لە ئیدارەی سۆران کردبوو، پاش کەوتنە ناو ئاوی رووباری کاولۆکان خنکا.
هەروەها گەنجێکی دیکە کە دانیشتووی شارەدێی سلێمان بەگ بوو، لە نزیک پردی عوسمانییە لە شارۆچکەی داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک خنکا.