ئاژانسی (تەسنیم) وادەڵێت

ئەگەر هەیە دانوستانەکەی ئەمریکا و ئێران لە یەک رۆژەوە بکرێتە دوو رۆژ

فەرهاد حەسەن

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە زاری پەیامننێریانەوە لە ئیسلام ئاباد بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە ماوەی دانوستانەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە یەک رۆژەوە بکرێتە دوو رۆژ، ئەویش بەهۆی ئەوەی دەڵێت “گفتوگۆکان لە گشتگیرییە تێپەڕیون و ئێستا جوونەتە ناو گفتوگۆی تەکنیکی لەسەر هەندێک بابەت”.

بێ ئەوەی باس لە ناوەڕۆکی ئەو بابەتانە بکات، کە گفتوگۆی تەکنیکی لەسەر دەکەن، دەڵێت “شارەزایانی هەردوولا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە وردەکارییەکانی هەندێک بابەت”.