موجتەبا خامنەیی:

“بەدوای شەڕدا ناگەڕێین و دەستبەرداری مافەکانیشمان نابین”

964+

فەرهاد حەسەن

موجتەبا خامنەیی رێبەری ئێران لە یەکەمین پەیامیدا دوای راگەیاندنی ئاگربەست رایگەیاند، ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام دەستبەرداری مافەکانیشی نابێت.

لەناوەڕۆکی پەیامەکیدا دڵنیایی دەدات کە گەلەکەیان لە مەیدانەکەدا بە سەرکەوتوویی دەرکەوتووە و روونە کە ئێران دەسەڵاتێکی گەورەیە، دەشڵێت” کۆماری ئیسلامی ئیدارەی تەنگەی هورمز دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ و ناشبێت وا بیربکرێتەوە کە راگەیاندنی دانوستان لەگەڵ دوژمن بە واتای دەستبەرداربوونی گەلەکەمان دێت لە گۆڕەپاندا”.

روو لە دراوسێکانی دەکات و دەڵێت “ئێوە شاهیدی موعجیزەن، بۆیە لە لای راست بن و ئاگاداری بەڵێنە ناڕاستەکانی دوژمنان بن”.